هونه‌ری - كچه كوردێك به تابلۆی ژیانمان به هه‌موو تامهكانییهوه خۆش بوێت به‌شداری له پێشانگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات | |
هاورِيَ به‌رهه‌می كچه دیزاینه‌رێكی كورد كه پۆستهرێكه به ناوی "ژیانمان به هه‌موو تامهكانییهوه خۆش بوێت"، به‌شداری له پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی پۆسته‌ر بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات، كه له لایه‌ن زانكۆی لایۆلا له وڵاتی پیرۆ به‌رێوه ده‌چێت. "ژیانمان به هه‌موو تامهكانییهوه خۆش بوێت" پۆسته‌رێكی دیزاینه‌ر فه‌هیمه كهریمییه و یه‌كێكه له پۆسته‌ر هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ ئه‌و پێشانگا نێونه‌ته‌وه‌ییه كه برِیاره له وڵاتی پیرِۆ به‌رێوه بچێت و دواتر ئه‌و به‌رهه‌مان له چه‌ندین وڵاتی دیكه نمایش ده‌كرێن كه سه‌رجه‌میان 77 پۆستهرن ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. كۆلێژی هونه‌ر و دیزانی زانكۆی لایۆلای بانگهێشتی هه‌موو دیزاینه‌رانی جیهان كرد بۆ به‌شداری كردن له پێشانگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به ناوی "شێرپه‌نجه ئومێد و ژیان". پێشانگاكه دوو ئامانجی هه‌یه یه‌كه‌میان رێگه‌گرتن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و دووه‌م گهرِاندنهوهی هیوا و ئومێد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌و كێبركێیه خه‌ڵاتی نییه، به‌ڵكوو له كۆی به‌رهه‌م نێردراوه‌كان كه زۆربه‌یان له وڵاتانی ئێران و چیلی، مه‌كسیك، لوبنان، كۆلۆمبیا و ئه‌فریقا و پیرۆوه بوو، 77 به‌رهه‌م بۆ نمایشكردن له پێشانگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یدا هه‌ڵبژێردراوون كه به‌رهه‌می "ژیانمان به هه‌موو تامهكانییهوه خۆش بوێت" یه‌كێكه له پۆسته‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كان. فه‌هیمه كه‌ریمی له دایكبووی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌كالۆریۆسی له دیزان هه‌یه و تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی ئێرانی وه‌رگرتووه و به‌شداری له چه‌ندین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كردوه و زیاتر له 20 به‌رهه‌می پۆسته‌ری له كتێبكانی ساڵانه‌ی گرافیكی ئێران و گرافیكی خوێندكارانی ئێران چاپكراوه. |